کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە بۆ بلۆکكردنی سه‌روه‌ت و سامانی رووسیا له ئه‌وروپا هەموو "رێگا ئەگەرییەکان" لەبەرچاو بگیرێت، ئه‌وه‌ش بۆ بەهێزکردنی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکراینا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: کاڵاس دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆپنهاگن رایگه‌یاندووه: زۆر گرنگە بەدواداچوون بۆ هەموو رێگا ئەگەرییەکان بکرێت لە بلۆك كردنی ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی رووسیا.
سه‌روه‌ت و سامانی ووسیا لە دەرەوەی وڵاتی خۆی دوای هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراینا لە شوباتی 2022 له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاری بلۆك كردنی درا كه به نزیکەی 210 ملیار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.
دوای چەند مانگێک گفتوگۆ، سەرکردەکانی گروپی حەوت لە ئۆکتۆبەری 2024 رێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی سوودی سەروەت و سامانی رووسیا بۆ دەستەبەرکردنی قەرزێکی 45 ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراینا لە یەکێتیی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.