Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەکانی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سێ یانەی کوردستان دەکات کە توانییان پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتی بالەی خانمانی عێراق بەدەستبهێنن و دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ وەرزشی کوردستان تۆمار بکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکەی ئاراستەی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک، ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش (بەخدێدا) کردووە، کە توانییان پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکەن.

سەرۆکی حکوومەت لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک و ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش/بەخدێدا دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتی بالەی خانمانی عێراق".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.