سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، له‌پێناو بره‌ودان به كاری ده‌ستی به‌هره‌مه‌ندان فێستیڤاڵێكی 15 رۆژه بۆ كاری ده‌ستی له‌ناو پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئاب، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: لە پێناو رەخساندنی هەلی کار بۆ کوڕان و کچانی شارەکەمان ، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت، بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵێکی 15 رۆژە بۆ بەهرەمەندانی کاری دەستی و کەلوپەلی نەخش و نیگار و خواردنی کوردەواری.
ئه‌وه‌ش هاتووه: فێستیڤاڵه‌كه لە ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە شێوەی خۆڕایی و بێ بەرامبەر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ ئەم مەبەستە شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: ئاگاداری هاووڵاتییان و ئارەزوومەندانی فێستیڤاڵ دەکەینەوە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی پلاندانان بکەن لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 31-8-2025 تاوەکو رۆژی سێشەممە 2-9-2025، بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ کارکردن لە یەکێک لە کابینەکانی ناو پارک لە کاتی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.