Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 23:17

خاچی سووری نێودەوڵەتیی : چۆڵکردنی بەکۆمەڵی دانیشتوانی غەزە مه‌حاڵه‌ ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%

میرجانا سپۆلجاریچ سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور وێڕای ئیدانەکردنی پلانەکانی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی شاری غەزە لە دانیشتووانەکەی جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانرێت چۆڵکردنی بەکۆمەڵ بە سەلامەتی ئەنجام بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ژێرخانی مرۆیی له‌ ناوچه‌كه‌.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30لا ئابی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: میرجانا سپۆلجاریک سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه‌: لە هەلومەرجی ئێستادا مەحاڵە چۆڵکردنی بەکۆمەڵ لە شاری غەززە بە شێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە ئەنجام بدرێت و پلانەکانی چۆڵکردنی شاری غەزەی بە مه‌حاڵ وه‌سفكردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە: "چۆڵکردنی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی بەرفراوانی دانیشتووان کە هیچ ناوچەیەک لە کەرتی غەزە ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی رادەی وێرانکارییەکانی دامەزراوە مەدەنییەکان و کەمیی خۆراک و ئاو و شوێنی نیشتەجێبوون و چاودێری پزیشکی.

سوپای ئیسرائیل رۆژی هەینی شاری غەزەی بە "ناوچەی مەترسیداری شەڕ " ناساند، لە کاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گەورەترین شاری فەلەستین دوای نزیکەی دوو ساڵ لە به‌رده‌وامی شەڕەکە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، سوپای ئیسرائیل تا ئێستا داوای لە دانیشتووانی به‌شی باكووری غه‌زه‌ نەکردووە کە شارەکە چۆڵ بکەن، بەڵام گوتەبێژی ئەو وڵاتە بە زمانی عەرەبی، ئەڤیچای ئەدرایی، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، چۆڵکردنی دانیشتوانی شارەکە "حەتمییە".

ئیسرائیل لەژێر گوشاری نێودەوڵەتی و ناوخۆییدایە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی وێرانکەری کەرتی غەزە، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش برسێتی تووندی لە غەزە راگەیاندووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.