بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند؛ تاوەکو ئێستا ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنترۆڵ نەکراوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندارن کە یەکێکیان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێنە.
رۆژی شەممە 30ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە؛ "ئاگرەکەی سنووری قەزای پێنجوێن تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و چەند گوندێکی وەک؛هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە و دەرەگورگانی گرتۆتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لەگەڵ دەستپێکی ئاگرەکە سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی لە شوێنەکە ئامادەبوون و هاوشانی ئێمە تیمەکانی بەرگری شارستانی، تیمی خۆبەخش ڕێکخراوی ملەکەوە و گوندنشینان، بەوپەڕی دڵسۆزی تا ئەم ساتە بەشدارن لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵیت؛ بەهۆی ئاگەکەوە تاوەکو ئێستا دوو خۆبەخش و بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بریندار بوون و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین، کاری تیمەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە سەخت بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.