دوای مردنی گه‌نجێك به‌هۆی ناوك هێنانه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له هه‌موو جیهاندا باسی ناوك كه‌وتن نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هیچ پێناسەیەکی پزیشکی بۆ ناوک کەوتن نییه.
ده‌شڵێت: "نە لە هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی و تەندروستی، نە لە هیچ دونیا شتێک نیە بەناوی ناوک کەوتن".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: مرۆڤ کاتێک هەست بە نەخۆشی یان هەر نیشانەیەکی نا سروشتی بکات پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات و چاره‌سه‌ریی وه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.