Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 14:59

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە شێخان کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو

کوردستان TV
100%

لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی قەسروک - مەلابروان لە سنووری شێخان، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. هاتوچۆی شێخانیش هۆکاری رووداوەکە بۆ لێخوڕینی خێرا و نەبەستانی پشتێنی سەلامەتیی دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شێخان ڕایگەیاند، کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ناحیەی قەسروک بۆ گوندی مەلابروان لە سنووری قەزای شێخان روویدا. رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ تۆیۆتا و نیسان سێنترا بووە.

هاتوچۆی شێخان گوتی: "لە ئەنجامی پێکدادانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە، خاوەنی ئۆتۆمبێلی نیسان سێنتراکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاکەش برینداربوو".

لەبارەی رووداوەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە بۆ لێخوڕینی خێرا و پابەند نەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها هەردوو شۆفێرەکە پشتێنی سەلامەتییان نەبەستووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شێخان ڕایگەیاند، تەرمی قوربانییەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و بریندارەکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.