دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌یرانگه‌ی دۆڵی ئالانه له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان چه‌ند گه‌شتیارێك شه‌ڕو پێكدادان روویدا، قایمقامی قه‌زای خه‌لیفانیش ده‌ڵێت: شه‌ڕه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و برینی برینداره‌كان سووكه و له نه‌خۆشخانه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب، مەغدید عەریف قایمقامی قه‌زای خه‌لیفان بە دیجیتاڵ میدیای کووردستان تیڤی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی لێک تێنەگەیشتن لەنێوان چەند گەشتیارێك و خاوەنی سەیرانگه‌یه‌ك لەدۆڵی ئالانە شەر دروست بووە و چەند کەسێک لە هەردوولا برینداربوونە و گواستراونەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی خەلیفان >
گووتیشی: لەنێو بریندارەکان تەمەنی جیاواز هەیە و برینی هەموویان سووکە.
قایمقامی قه‌زای خه‌لیفان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی قەزای خەلیفان هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی خه‌لیفان چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ئێستا دۆخه‌كه ته‌واو كۆنتڕۆڵكراوه.
راشیگه‌یاند: پەڕاوی لێکۆلینه‌وه‌ی یاسایی کراوەتەوە بۆ ئەوانەی هۆکاری دروستبوونی شەرەکە بوونە لە سه‌یرانگه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.