Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 03:27

خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی: ژمارەی كه‌سانی بێسەروشوێن لە جیهاندا بە رێژەی 70% زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور رایگەیاند، نزیکەی 300هەزار کەس لە ئێستادا وەک ونبوو تۆمارکراون لە سەرانسەری جیهاندا، کە نزیکەی 70% زیادیکردووە لە ماوەی پێنج ساڵدا.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە جنێڤەوە پەخشکراوه‌ روونیکردەوە، ئەم زیادبوونە لە ئەنجامی زیادبوونی ژمارەی ململانێکان و شەپۆڵی بەرفراوانی کۆچ و کەمبوونەوەی پابەندبوون بە یاسا مرۆییه‌كان و  ململانێ و شەڕ بووه‌.

پیێرکراهینبول، بەڕێوەبەری گشتیی ICRC دەڵێت: “لە سودانەوە بۆ ئۆکراینا، لە سوریاوە بۆ کۆڵۆمبیا، رەوتەکە روونە: زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی بێسەروشوێنەکان نیشانەیەکی ئاشكرایه‌ کە شکستی لایەنە شەڕکەرەکان و پشتیوانەکانیان له‌ ناوچه‌كانی شه‌ر له‌ جیهاندا پیشان ده‌دات.

بەپێی ئامارە نوێیەکان کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراونەتەوە، تۆڕی پەیوەندی خێزانیی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور تا کۆتایی ساڵی رابردوو نزیکەی 284 هەزار و 400 کەسی وەک بێسەروشوێن تۆمارکردووە، کە لە ساڵی 2019ەوە بە رێژەی 68% زیادیکردووە.

کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور (ICRC) دەوڵەت و لایەنەکانی شەڕە چەکدارییەکان بە پلەی یەکەم به‌ بەرپرسیار ده‌زانێت لە رێگریکردن لە دیارنەمانی و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان و پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ خێزانەکان.

ە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "چۆنێتی وەڵامدانەوەی دەوڵەتەکان بۆ پرسەکانی کەسانی ونبوو دەتوانێت کاریگەری لەسەر کۆمەڵگاکان هەبێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌:  کاتێک لایەنەکان رێز لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بگرن، ئه‌وا مەترسی بێسەروشوێنبوونی خەڵک کەم دەبێتەوە

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.