سوپای ئیسڕائیل لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ هێرشە فراوانەكە و لەناوبردنی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس و دەستبەسەرداگرتنی كەرتی غەزە.
ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل دەڵێت: حەماس لە بزووتنەوەیەكی رێكخراوی سەربازیی تیرۆریستییەوە بووەتە رێكخراوێكی شكستخواردووی بچووك و ئێستا تەنیا پشت بە جەنگی كۆڵان بەكۆڵان دەبەستێت، بەدڵنیاییشەوە لەم بوارەشدا لەناویان دەبەین.
دەشڵێت: سوپای ئیسڕائیل دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ هێرشە فراوانەكە بۆ سەر كەرتی غەزە و بەهەموو هێزمانەوە هێرش دەكەینە سەر شارەكە.
هەروەها دەڵێت: هێرشەكانمان بەوپەڕی فراوانییەوە دەبێت و سەرجەم دیلەكان ئازاد دەكەین و رێكخراوی حەماس بەتەواوەتی هەڵدەوەشێنینەوە.
لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: غەزە لە كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە كەوتووەتە ناو چوارچێوەی ناوچەی مەترسیداری جەنگ و هیچ ئاگربەستێكی كاتی و درێژخایەن نایگرێتەوە.
سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەشدابوو كە غەزە دوایین وێستگە و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حەماس دەبێت و كۆتایی پێ دەهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.