به گوژمه 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار، دەست کرا بە پڕۆژەی دانانى وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە، بەمەش كێشەی كارەبای سنووری شارۆچكەی قوشتەپە و 42 گوندی دەشتی هەولێر چارەسەر دەبێت.
وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە بریتیە لە دەرهێنانى 6 فیدەر لە وێستگەکە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری 12 فيدەری سنووری شارۆچكەی قوشتەپە و چارەسەری کێشەی 42 گوندى دەشتی هەولێر، کە کێشەی ئۆڤەرلۆد و کەمی ڤۆڵتیەیان هەبوو.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند: پڕۆژەی دانانی وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە تەواوبووە و لەو نزیکانە دەکەوێتە کار.
بەکردنەوەی وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە نزیکەی %90 کێشەکانی کارەبای سنووری شارۆچكەی قوشتەپە چارەسەردەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.