بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاندووە، سبەی شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك بەرزبوونەوە تۆمار دەكەن.
كەشناسی سەبارەت بەكەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایدەگەیەنێت: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بەكەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچەدا، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەیە خوارەوە دیاریكردووە:-
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.