لە توێژینەوەكان دەركەوتووە، خواردنەوەی ئاوی دەبەی پلاستیكی جێهێڵراو لەناو ئۆتۆمبێل و شوێنە گەرمەكانی دیكە زۆر مەترسیدارترە لەوەی پێشبینیكراوە بەهۆی كارلێكە كیمیاوییەكان لەنێوان ئاو و دەبە پلاستیكەكەدا.
ئەو ئاوانەی لە ماركێت و بازاڕەكان دەفرۆشێت بە رێژەیی 80% لەناو دەبەی پلاستیكدان، ئەم دەبانەش چەندان مادەی زیانبەخشیان تێدایە كە دەبنە هۆكار بۆ شێرپەنجە و دروستبوونی كێشە بۆ گەشەی منداڵ و نەخۆشی شەكرە و چەندان نەخۆشی دیكە.
زانكۆی (نانجینگ)ی چینی توێژینەوەیەكی لەسەر دەبەی پلاستیكی ئاو ئەنجامداوە، لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە لە كاتی گەرمبوونی دەبەكە 370 مادەی پلاستیكی دەچێتە ناو ئاوەكەوە كە دوو لەو مادانە زۆر مەترسیدارن، ئەوانیش بریتین لە ئەنتیمۆن و پیسفینۆل.
ئەنتیمون مادەیەكی كانزایی مەترسیداری قورسە و دەبێتە هۆی دروستبوونی سەرئێشە و گێژبوون و سكچوون و ڕشانەوە و تێكچوونی خەو، هەروەها كاریگەری درێژخایەنی وەك هەوكردن لە سییەكان و برینی گەدە دروست دەكات.
مادەی پیسفینۆلیش دەبێتە هۆكار بۆ دروستبوونی شێرپەنجە و كێشە بۆ منداڵبوون لە ئافرەتان و نەخۆشییەكانی دڵ و مردنی پێشوەختە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ماوەی رابردوودا چەندان جار پێشنیاری كردووە ئاوی ناو دەبە پلاستیكەكان مەخۆنەوە، چونكە كاریگەرییەكانی لەسەر مرۆڤ و ژینكە ئەوەندە خراپە مرۆڤ بیری لێناكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.