Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 04:04

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لیستی هەزاران فەرمانبەر و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راگەیاند کە لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویدا، ناویان دەرچووە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئابی 2025، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی سلێمانیدا راگەیاند.

لەم قۆناغەدا 17 هەزار و 827 کەس لە فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، کە لە ڕێگای تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە ناویان دەرچووە. لە سنووری پارێزگای سلێمانی زەوی وەردەگرن.

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی پیرۆزبایی لەو فەرمانبەرانە کرد کە ناوەکانیان لەم قۆناغەدا دەرچووە و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەکە کردەوە و راشیگەیاند تیمەکانی شارەوانی بە چڕی کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی قۆناغی سێهەمی دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی، بە ئامانجی زامنکردنی دادپەروەری.

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە و بەدوای ناوەکەتدا بگەڕێ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.