Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 04:04

120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆیی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ ئەو مانگەی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، وەزارەتی دارای و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی (2025) کە بڕەکەی (120،000،000،000) سەد و بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەسند کرد و ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.