سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلانی كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی باكووری غه‌زه كه چه‌كدارانی حه‌ماسی لێیه وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و چۆڵکردنی شاری غەزە لە دانیشتووانەکەی كارێكی "حەتمییە".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاوی كرده‌وه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: به ته‌واوی خۆیان ئامادەکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی باكووری كه‌رتی غه‌زه، به پاساوی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له چه‌كدارانی حه‌ماس.
ئەڤیچای ئەدرای، گوتەبێژی سەربازیی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: "چۆڵکردنی شاری غەزە كارێكی حەتمییە و ده‌بێت روو بدات".
ئاماژەی بەوەش کردووه: پێویستە دانیشتووانی به‌شی باكوور بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچە فراوان و چۆڵەکانی به‌شی باشووری کەرتی غەزە، وەک کەمپی پەنابەرانی ناوەڕاست و له‌وێ نیشته‌جێ بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.