بارانبارینی بەخوڕ و رۆچوونی زه‌وی لە وەرزی گەرمادا پشێویی لە بەشی کشمیری هیندستان لە چیای هیمالایا دروست كردووه و تا ئیستا به هه‌زاران كه‌س ماڵوحاڵی خۆیان له‌و شوێنه جێهێشتووه و ده‌یان كه‌سیش بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئابی 2025، بەرپرسێکی ناوخۆیی له‌ناوچه‌ی كشمیر بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووه:رۆچوونی زه‌وی تووند لەسەر رێگای پەرستگای بەناوبانگی هیندۆسی "ڤایشنۆ دیڤی" روویداوه و لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستداوه.
لای خۆیه‌وه، نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، مردنەکانی ئه‌مرۆی سه‌ر رێگای په‌رستگاكه‌ی بە "خەمبار" ناوبرد.
لافاو و رۆچوونی زه‌وی له هیندستان لە وەرزی بارانبارین لە نێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا باوه، بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ گەشەپێدانی بێ پلانی شارەکان، کاریگەرییەکانی زیاد كردووه.
شارەزایانی کەشوهەوا لە سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی یەکگرتووی شاخەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە زنجیرەی کارەساتەکان رەنگدانەوەی مەترسییه‌كانیان زیاتر كردووه، بەهۆی تێکەڵەیەک لە بارانبارینی زۆر و لاوازبوونی لێوارەکانی شاخه‌كان له‌و ناوچانه‌ی به‌شی كشمیری هیندستان بەهۆی توانەوەی بەستەڵەکی هەمیشەیی و کاری بیناسازی.
سەنتەرەکە لەم مانگەدا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا لەوەی کە ناوچەی فراوانی "هیندۆس کوش هیمالایا" به خێرایی توانەوەی سەهۆڵبەندان و گۆڕینی کەشوهەوا تیایدا روو ده‌دات كه ئه‌گه‌ری زۆره كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
هاوكات، ئیدارەی خۆجێیی جامو رایگەیاندووه، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و ئه‌گه‌ری به‌هێزی رۆچوونی زه‌وی هەزاران کەس ناچاربوونه لە هەرێمی جامو هەڵبێن و قوتابخانه‌كانیش داخراون.
لە 14ی مانگی ئابی ئه‌مساڵیش، بارانبارینی بەخوڕ بووە هۆی دروستبوونی لافاوێکی خێرا له گوندی شیسوتی لە کشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت، لانیکەم 65 کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.