Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 11:53

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق گەرەنتیی نەزاهەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە27 ی ئاب، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆي هەڵبژاردنەكانى عێراق، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاندووه‌: ئەنجومەنی كۆمسیاران بە كۆی دەنگ، گەرەنتیی نەزاهەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان پەسەند كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی "عێراق" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە كۆی دەنگ راسپاردەكانی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی سەبارەت بە رێوشوێنەكانی گەرەنتیی نەزاهەتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند كرد.

ئاماژەی بەوەش كردووه‌: رەزامەندییەكە لە میانی كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی لە 20ی ئابی 2025 دراوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.