Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەى ڕاگەیاندنى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی پارتی لێدوانێکی بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای ستاندار لەسلێمانیی ڕەت کردەوە کە لە ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای فەرمیی کەناڵی KNN بڵاو کراوەتەوە.

 ڕۆژی چوارشەممە 27ێ ئابی 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "دوێنێ، ڕێکەوتى ٢٦ى ئابى ٢٠٢٥، لە بەرنامەیەکى ڕادیۆى دەنگى بزووتنەوەى گۆڕان، کەسێک بەنێونیشانى بەرپرسى ئۆفیسى دەزگاى ستاندارد لە سلێمانى، بەناوى زانیارى، چەند تۆمەتێکى بەخشیوەتەوە، کە گوایە هەڤاڵ هۆشیار زێبارى ئەندامى دەستەى کارگێڕىی مەکتەبى سیاسیى پارتیمان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێزان لە مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، باسى لە  پرسى دواخستنى ڕێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا کردووە سەبارەت بە دابینکردنى مووچە!".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئاماژەکردن بەوەی سەرلەبەرى ئەو زانیارییانە ناڕاستن و دەکەونە خانەى تۆمەت بەخشینەوەیەکى بێ بنەما، ڕایگەیاندووە هۆشیار زێبارى و مەکتەبى سیاسیی پارتی هەمیشە جەختیان لە پاڵپشتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان کردووەتەوە لە چارەسەر کردنى کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکوومەتى فیدڕاڵى.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە مەکتەبی سیاسیی پارتی، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدای هان داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکى تۆکمە بۆ دابینکردنى مووچە و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و ڕەخساندنى کەشێکى ئارام لەپێناو ژیان و گوزەرانى مووچەخۆر و هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.