Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 01:43

سوپای عێراق و عەرەبە هاوردەکان هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەویی جووتیاران دەدەن

کوردستان TV
100%

لە سنووری دوزخورماتوو، عەرەبە هاوردەکان بە هاوکاریی سوپای عێراق دەیانەوێت دەست بەسەر زەویی جووتیارانی کورددا بگرن. کوردەکانیش لەسەر زەوییەکانیان خێمەیان هەڵداوە و دژی ئەو هەوڵانە خۆپیشاندان دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، لە نزیک گوندی تەپەسەوزی سەر بە قەزای دوزخورماتوو، عەرەبە هاوردەکان بە هاوکاریی سوپای عێراق هەوڵی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردی ئەو ناوچەیە دەدەن.

هەڵۆ جەباری ئاماژەی بەوەش کرد لە سنووری نێوان داقوق و دوزخورماتوو، بازگەیەکی حەشدی شەعبی ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکات بۆ ڕووماڵکردن و بەدواداچوونی ورد لەسەر پرسی دەستبەسەرداگرتنەکە بچنە ناوچەکە.

پەیامنێرمان ڕایگەیاند، جووتیارانی کوردی ئەو ناوچەیە خۆپیشاندانیان کردووە و لەسەر زەوییەکانی خۆیان خێمەیان هەڵداوە. جووتیاران دەڵێن: "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین ئەو زەوییانە لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە داگیر بکرێن، ئەوە میراتی باوک و باپیرانمانە بۆمان ماوەتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.