Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 05:09

عێراقچی: لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران ئامادەیە دانوستانێکی دادپەروەرانە و ویژدانانە لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکات.

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە دانوستانێکی دادپەروەرانە لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە بکات، بەڵام  ئامادە نییە دانوستاندنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت".

عێراقچی وتیشی: "دانوستانەکانی ئێستای ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوامن".

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونیشی کردەوە "ئامادەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکایە، بەڵام مەرجی ئەوەیە ئەمریکا دڵنیایی بدات کە  لە کاتی دانوستانەکاندا، وەک جاری پێشوو هێرشی سەربازی دووبارە نەبێتەوە".

عەباس عێراقچی جەختیشی کردەوە ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی جێ نەهێشتووە و ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.