بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای پشتێنەی کەلار، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە 28ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری "مان تانکەر" کە بە ئاراستەی کەلار هاتووە و ئوتۆمبێلێکی "داف تانکەر" کە بە ئاراستەی گردەگۆزینە رۆیشتووە، لەسەر رێگای پشتێنەی کەلار پیکیانداداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئوتۆمبێلی جۆری داف تانکەر کە لەدایکبووی ساڵی 1985 بووە، گیانی لەدەست داوە.
شۆفێری ئوتۆمبێلی جۆری مان تانکەریش کە لەدایکبووی ساڵی 1983یە، بە سەختی بریندار بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنێتیی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.