Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 05:41

لە وەزارەتی ناوخۆ تاوتوێی دوایین هەنگاوەكانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لەنێوان وەزیری ناوخۆ و تیمی نیشتمانی ستراتیژییەتی بەهێزكردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری، تاوتوێی دوایین هەنگاوەكانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی كرا.

شیلان عارف بریکاری وەزارەتی داد و سەرۆکی تیمی نیشتمانيی ستراتیژيیەتی بەهێزکردنی سەروەريی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری، بە یاوەری ستافێک له تیمەکە، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێـمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کۆبوونه‌وه‌.

لە كۆبوونەوەكەدا بریکاری وەزارەتی داد کورتەیەکی لەبارەی دواهەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پلانی ستراتیژيی نیشتمانى باس کرد و ئامادەکارییەکانی بۆ نووسینەوەی پلانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خستەڕوو.

لای خۆشییەوە وه‌زيرى ناوخۆ وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی کار و هەنگاوەکان، پشتیوانيی خۆی و وەزارەتی ناوخۆى بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەربڕی، لە دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.