بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە، پلەی گەرماش دادەبەزێت.
ڕۆژی سێشەممە، 26ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە لە کاتەکانی شەودا، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات ڕۆژی چوارشەممە، 27ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ ئەگەری بەردەوامبوونى خۆڵبارین هەیە، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت، هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی سێشەممە، 26ـی ئاب.
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.