Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 22:52

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی دەست پێ کرد

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا، تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە بەکارهێنانی زیاتر لە 407 تۆن قیر، ژمارەیەکی زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەی شارەوانییان قیرتاو و نۆژەن کردەوە و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.

رۆژی سێشەممە 26ـی ئاب، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: تیمەکانی شارەوانیی هەولێر و کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ قیرتاوکردن، نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەولێر دەست پێ کردووە.

هەڵمەتەکە چەندین گەڕەک و شەقامی سەرەکیی گرتووەتەوە، لەوانە: گەڕەکی سێتاقان، شەقامی کۆیە لەنێوان شەقامی 30 مەتری و 60 مەتری، شەقامی 40 مەتری، دووسایدی نازناز لەنێوان شوقەکانی شەهیدان و شەقامی عەنکاوە، شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ، شەقامی 100 مەتری، گەڕەکی زانکۆ 99 و گەڕەکی کوردستان، لەگەڵ دەیان شوێنی دیکە.

لە هەڵمەتەکەدا بڕی زیاتر لە 407 تۆن قیری بەرهەمهاتووی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانی بەکار هێنراوە. هاوکات دەیان ئامێری جۆراوجۆری شارەوانی وەک ئامێری بڕین، شکاندن، گواستنەوە و فڕێدانی قیر، لەگەڵ ئامێرەکانی قیرتاوکردن و سەدان کارمەندی شارەوانی بەشدارییان تێدا کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو ژمارەیەکی زیاتری شەقام و کۆڵانەکان نۆژەن دەکرێنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.