Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 17:27

بە فەرمانی ترەمپ سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا سزای قورسی دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەرکردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتی، داواکاری گشتیی وڵاتەکەی ڕاسپارد ئەو کەسانەی سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا دەکەین یا دەیسووتێنن، ڕووبەڕووی دادگا و یاسا بکاتەوە.

کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ترەمپ بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "ئاڵای گەورە و پڕ لە شانازیی ئەمریکا، پیرۆزترین و ئازیزترین هێمای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێمای ئازادی، شوناس و هێزی ئەمریکایە".

لە بڕیارەکەی ترەمپدا ئاماژە بەوەش کراوە "لە ماوەی نزیک 250 ساڵی ڕابردوودا، هەزاران نیشتمانپەروەری ئەمریکا شەڕیان کردووە و خوێنیان داوە و گیانیان بەخشیوە بۆ ئەوەی ئەستێرەکان و هێڵەکانی ئاڵای ئەمریکا هەر وا بە شانازییەوە بشەکێنەوە".

دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی 1989دا بڕیاری دابوو سووتاندن یا لەناوبردنی ئاڵای ئەم وڵاتە "مافێکە لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین لە ژێر پشتیوانیی دەستووری ئەمریکادا"، بەڵام فەرمانی سەرۆکایەتیی ترەمپ داواکاری گشتیی ئەم وڵاتە ناچار دەکات، دۆسیەی پەیوەندیدار بە سووکایەتیکردن بە ئاڵای ئەمریکا، ڕەوانەی دادگای ویلایەتەکان بکات.

فەرمانەکەی ترەمپ حکوومەتیش ڕادەسێرێت پێدانی ڤیزە یا مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ڕەوتی بەخشینی مافی هاووڵاتیبوون بەو کەسە بیانییانەی سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا دەکەن ڕابگرێت و قەدەغە بکات.

لەو فەرمانەدا هاتووە: "سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا، دەربڕی دوژمنایەتی و توندوتیژی لەدژی گەلی ئەمریکایە و ڕوونترین ئامرازی دژایەتی بەرامبەر ئەو یەکێتییە سیاسییەیە کە ماف، ئازادی و ئاسایشی ئەمریکییەکان دەپارێزێت".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.