تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەناو ئاوی رووباری خانكێ لە سنووری پارێزگای دهۆك خنكابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 6:55ی سەرلەئێوارە، گەنجێك بەناوی (م. خ) لە كاتی مەلەكردندا لەناو ئاوی خانكێ لە كۆمەڵگەی ریسالە خنكا.
دوای رووداوەكە تیمەكانی گەڕان لە بەرگریی شارستانی دهۆك گەیشتنە شوێنی خنكانی گەنجەكە و هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە دەستپێكرد.
دوای چەند كاتژمێرێك لە گەڕان، تیمەكان توانیان تەرمی گەنجەكە بدۆزنەوە و لەناو ئاو دەری بهێنن.
دوای دۆزینەوەشی، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كرا بۆ دڵنیابوونەوە لە گیانلەدەستدانی و هەروەها هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی.
دهۆك / ئومێد نزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.