Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 10:47

پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت لە سبەی سێشەممەوە تاكو كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر نزم ببنەوە، بەتایبەت لە كاتەكانی شەودا كەشوهەوا بەتەواوی فێنك بێت.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەک لە دەریای ناوەراستەوە، پێشبینی دەكرێت سبەی سێشەمە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 تا 3 پلە نزم ببنەوە.

هەروەها رایدەگەیەنێت: کاریگەری ئەو بارستە هەوایە تا کۆتای ئەم هەفتەیە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی دەبێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە رۆژی هەینی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی کەم بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ ماوەی چەند رۆژیك جێگیر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.