ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەزە کە بەهۆیەوە 20 كه‌س بوونه قوربانی له‌نێویاندا پێنج رۆژنامەنووس هه‌بوون،"قبووڵکراو نییە" و داوای لە ئیسڕائیلیش کرد رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت".
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 25ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس) بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر رایگەیاند "دەبێت خەڵکی مەدەنی و رۆژنامەنوسان لە هەموو بارودۆخێکدا بپارێزرێن.
ماكڕۆن راشیگه‌یاند: پێویستە میدیاکان بواریان پێ بدرێت تا بتوانن ئەرکی خۆیان بە ئازادی و سەربەخۆ رابگەیەنن له رووماڵکردنی واقیعی ململانێکانی جه‌نگ و رووداوه‌كان.
ئاماژەی بەوەش کرد: برسیکردنی تەواوی گەلێک تاوانێكی گه‌وره‌یه و دەبێت دەستبەجێ بووەستێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.