پلاتفۆرمی X و کۆمپانیای XAI ی کۆمپانیاكانی ئیلۆن ماسک ئەپڵ و ئۆپن ئەی ئای تۆمەتبار دەکەن بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نایاسایی بۆ شێواندنی کێبڕکێ لە بازاڕی AI بۆ مۆبایلە زیرەکەکان.
ئهمرۆ دووشهممه 25ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی (فرانس پرێس) بڵاوی كردووهتهوه: ئیلۆن ماسك لە سکاڵایەکدا کە ئهمڕۆ دووشەممە لە دادگای فیدراڵی لە ویلایەتی تەکساس تۆماری کردووه، رایگەیاند: کۆمپانیای ئەپڵ دروستکەری ئایفۆن و گەشەپێدەری ChatGPT OpenAI رێککەوتوون لەسەر یەکخستنی یاریدەدەری AI لە ئایفۆنەکاندا لە هەمانکاتدا رێگری لە سیستەمی کێبڕکێکار وەک Grok ی XAI دەکەن.
لە سکاڵاکهی ماسكدا هاتووە: ئەوە چیرۆکی دوو کۆمپانیای قۆرخکارییە کە هێزەکانیان کۆکردۆتەوە بۆ چەسپاندنی باڵادەستی بەردەوامی خۆیان بەسەر جیهانێکدا کە بەهێزترین تەکنەلۆژیای مرۆڤایەتی پەرەی پێداوە كه زیرەکی دەستکرده.
X و XAI ههردوو كۆمپانیای ماسك ئاماژەیان بەوەش کردووە: کە ئەپڵ 65%ی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمهریکای بەدەستەوەیە، لەکاتێکدا OpenAI لانیکەم 80%ی بازاڕی یاریدەدەری AI ی بەهۆی ChatGPT قۆرخ كردووه.
بەپێی سکاڵاکە، ئەم ڕێکەوتنە دەستڕاگەیشتنێکی تایبەتی بە ملیاران پرسیاری بەکارهێنەر لە سەدان ملیۆن ئامێرەوە بە ChatGPT دەدات.
ئیلۆن ماسک هەروەها ئەپڵی تۆمەتبار کرد بەوەی دەستکاری ریزبەندی ئەپ ستۆرەکانی کردووە بۆ بەرزکردنەوەی چات جی پی تی، لە هەمانکاتدا پەسەندکردنی نوێکردنەوەی ئەپی گرۆکی دواخستووە.
به پێی میدیاكانی ئهمهریكا ئیلۆن ماسك و دوو کۆمپانیاکەشی داوای قەرەبووکردنەوەی ملیارەها دۆلار له كۆمپانیای ئهپڵ و ئۆپن ئهی ئای دهكهن.
هاوكات تا ئێستا ئەپڵ هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو سکاڵایە نەداوە، بەڵام گوتەبێژی ئۆپن ئەی ئای رایگەیاندووە، وهكو رەفتارێكی ئاسایی ههراسانكهر سهیری ئهو داواییهی ماسك دهكهین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.