نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/8/25 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكايا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وعێراق له‌گه‌ڵ توركيا و دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاريكاريى هاوبه‌شيان له بواره جياكاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا بكات.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كە هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگ له توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سراكايا وێڕاى نيشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركيا بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، ستايشى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تيى نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركيا و رۆڵى ئه‌رێنيى به‌ڕێزيان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كردەوه.
پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ی نێوانیان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.