یەکێتیی ئەوروپا نیازیی هەیە سزاکانی snapback بگەڕێنێتەوە لە ئەگەڕی رێکنەکەوتن لەگەڵ ئێڕان و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش هۆشداری دەدات لە سەپاندنی سزا و دەڵێت مەترسیدار دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە، 25ـی ئاب، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، ڕایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 26ی ئاب، خولێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەنێوان ئێران وڵاتانی ئەوروپی لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەبچێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، شاندی دانوستانکاری ئێران لەلایەن مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانیدا هۆشداریی داوە لە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، هەر هەوڵێک بۆ کاراکردنی میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزا خێراکان (snapback) لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015دا، "نایاساییە و دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت".
لە بەرامبەردا، نوێنەرانی سێ وڵاتە ئەوروپییەکە ( بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ) و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، پابەندبوونی خۆیان بە بەردەوامبوون لەسەر ڕێگاچارەی دیپلۆماسی دووپاتکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.