Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 00:02

لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن 37 كەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

لە هێرشە مووشەكییەكەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، 37 كەس بوونە قوربانی.

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی سەنعا رایگەیاند: لەدوایین هێرشی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن 2 كەس كوژراون و 35 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پێشتر میدیاكانی یەمەن بڵاویان كردبووەوە: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە سێ مووشەك هێرشكرایە سەر سەنعای پایتەخت.

بڵاویشیان كردبووەوە: هێرشەكەی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر كۆگایەكی سووتەمەنی بووە.

لای خۆشییەوە سوپای ئیسڕائیل لەبارەی هێرشەكە رایگەیاندبوو: بنكەیەكی سەربازی لەنێو كۆشكی سەرۆكایەتی لە سەنعا كراوەتە ئامانج.

راشیگەیاندبوو: لەگەڵ بۆدومانەكان، مۆلیدەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆگەیەكی هەڵگرتنی سووتەمەنیش بۆردومان كراون.

سوپای ئیسڕائیل جەختیشی كردبووەوە كە بۆردومانەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگای حوسییەكان لە یەمەن بەردەوام دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.