Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 14:48

راکان جبووری لە بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێبەش کرا

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک و 36 بەربژێری دیکە، ڕێگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیان پێ نادرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئابی  2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوی کردەوە، بەهۆی پێشێلکردنی یاسای ژمارە 7 لە بڕگەی سێی یاسای هەڵبژاردن کە ساڵی 2018 لە پەرلەمانی عێراق درچووە، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکووک.

هاوکات ژمارەیەکی دیکەش لە بەربژێران ناویان لەو لیستەدا هاتووە کە ناتوانن ببنە نوێنەری حیزب و خەڵک. بەگوێرەی ئەو نووسراوەیە کە واژۆی ئەنجوەنی کۆمسیارانی لەسەرە، 37 کاندید لە پارێزگا جیاوازەکان، بە فەرمانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دوورخراونەتەوە و ناتوانن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەشداربن.

رۆژی 20ـی ئابی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوورخستەوەی بەربژێران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد ئەو پارت و هاوپەیمانێتییانەی کاندیدەکانیان دوورخراونەتەوە، ماوەی سێ ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە و پەیداکردنی جێگرەوە بۆ بەربژێرە دوورخراوەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.