ئاگر لە سنووری قەزاری شارباژێڕ کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی دارستانی شارباژێڕ و سیتەکەوە کۆنترۆڵ کرا. پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییەو لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە سنووری قەزای شارباژێڕ ئاگرێک کەوتووەتەوە و لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکە لە گوندەکانی "زاخێ، هەڵوان، سیوەیل و ئاشی بارام" کەتەوە و بەشێک لە پۆلیسی دارسانی شارباژێڕ، بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوەی چوارتا و سیتەک و خەڵکی گوندەکان، توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بەهۆی ئاگرەکەوە 9 هەزار دۆنم پوش و پاوان و رەز و باخی هاووڵاتییان سووتاوە.
پۆلیسی دارستان دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.