شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، لە رۆژی هەینییەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە رێگەی سلێمانی - کەرکووک لە یەکتربڕی تاسڵوجە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەکات رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.
رۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، بەشێک لە شەقامی سلێمانی - کەرکووک دادەخرێت.
بەگوێرەی ئاگادارییەکە، هۆکاری داخستنەکە بۆ دانانی گرێدەرە بۆ سەقفی پردەکەی یەکتربڕی تاسڵوجە و لە رۆژی هەینی، 22ـی ئابی 2025ـەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات لەو ماوەیەدا رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن، کە بەمشێوەیە دیاریکراون:
1- ئەو شۆفێرانەی لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک دەڕۆن، دەتوانن رێگەی (سلێمانی - تاسڵوجە - کەرکووک) بەکاربهێنن.
2- ئاراستەی هاتن لە کەرکووکەوە بۆ سلێمانی، دەخرێتە سەر سایدەکەی دیکەی شەقامەکە (ئاراستەی سلێمانی - کەرکووک).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.