محەمەد ڕەزا جلحی سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی ونبووه‌كانی سووریا رایگەیاند، تا ئێستا 63 گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراوەتەوە و تۆمار کراون و مەزندەش دەکرێت 120 هەتا 300 هەزار سووریایی تا ئێستا شوێن‌بزر کرابن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئاب، ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ" ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: محه‌مه‌د ره‌زاجلحی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی سووریا SANA، رایگەیاندووه:، دۆسیەکانی ئه‌وان له شوێن بزربووه‌كانی سووریا لە ساڵی 1970 بەولاوەیە و بۆ لێکۆڵینەوە ده‌ستپێده‌كات کاتی پێویستە.
بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی دامەزراوەی نیشتمانی شوێنبزربووان، پلانی کاریی ئەو دامەزراوەیە لە شەش قۆناغدا دەبێت کە هەر قۆناغەی سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت.
راشیگەیاند، ئەو دامەزراوەیە لەسەر بنەمای بەشداریکردن و گشتگیریی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و بۆ کارئاسانی پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی دامەزراندووە کە زانیاری بزربووانیان پێ بگات.
محەمەد ڕەزا جلحی سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی "شوێن بزربووان"ی سووریا راشیگەیاند: بەرەو پێشچوونی کارەکانیان لە دەست خودی خەڵکی سووریا دایە و پشتیوانیکردنی نێودەڵەتیش بۆ باشتر کردنی ئەرکەکانیان و بە تایبەتی لە بواری یاسایی و پزیشکی یاساییدا پێویستە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لەئێستادا 63 گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراوەتەوە و مەزندەش دەکرێت 120 هەتا 300 هەزار سووریایی شوێن‌بزر کرابن كه هی سه‌رده‌می رژێمی ئه‌سه‌د و به‌شار ئه‌سه‌دن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.