Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 23:02

ئیلۆن ماسک وازی لە پلانی دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ هێناوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جورناڵ لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند ئیلۆن ماسک، بە بێدەنگی وازی لە پلانی دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ بۆ ئەمریکا هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، ڕۆژنامەی واڵ ستریت جورناڵ ئاشکرای کرد، ئیلۆن ماسک بە هاوبەشەکانی ڕاگەیاندووە بەنیازە چالاکییەکانی خۆی لەسەر پێشخستنی کۆمپانیاکانی چڕ بکاتەوە و نایەوێ بە دامەزراندنی پارتێکی نوێ، کۆمارییە خاوەن دەسەڵاتەکان لە خۆی دوور بکاتەوە.

ماسک بە تایبەتی ئاماژەی جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردووە و پێی وایە دامەزراندنی پارتێکی نوێ، زیانی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤەنس دەبێت.

پێشتر جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئیلۆن ماسک کردبوو بگەڕێتەوە ناو پارتی کۆمارییەکان.

ئیلۆن ماسک کە دەوڵەمەندترین ملیاردێری ئەمریکییە، لە پاش ناکۆکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کەمکردنەوەی باج و خەرجییەکانی حکوومەت، لە مانگی تەمووزدا دامەزراندنی "پارتی ئەمریکا"ی راگەیاند.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.