ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە دۆناڵد ترەمپ ده‌كات "ئاشتی لە رێگەی هێزەوە" لە دژی رووسیا ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌وه‌ش دوای بێ هیوا بوونی له نیازی رووسیا بۆ كۆتایی هاتن به جه‌نگ و رێككه‌وتنی ئاشتی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاب، زیلینسكی ئه‌م قسانه‌ی پێش کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ دووشەممە لەگەڵ هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی كرد تا هیوایه‌ك بۆ ئۆكراینییه‌كان دروست بكات.
فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه: زیلینسکی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگه‌یاندووه: رووسیا تەنها لە ڕێگەی هێزەوە دەتوانرێت ناچار بکرێت رێككه‌وتنی ئاشتی بکات.
ده‌شڵێت: تره‌مپ ئەو دەسەڵاتەی هەیە ئه‌و كاره بكات، پێویستە هەرچی پێویست بێت بیکەین، بۆ گەیشتن بە ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ڕ.
جێی باسه، بڕیار وایه دره‌نگانی ئه‌م شه‌و ڤلادیمێر زیلینسكی به بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی دۆناڵد تره‌مپ بگاته واشنتن، بۆ مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ رووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.