Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 22:33

دۆناڵد ترەمپ: لە ماوەی 6 مانگدا 6 جەنگم راگرت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا شانازی بە كارەكانی خۆیەوە كرد كە لەماوەی تەنیا 6 مانگدا 6 جەنگی لە جیهاندا راگرتووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) نووسیویەتی: با بیرتان بخەمەوە، ئەوە من بووم لە ماوەی تەنیا 6 مانگدا 6 جەنگم راگرت، من بووم دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانم لەناو برد.

هەروەها نووسیویەتی: ئەوە من بووم دانوستانم كرد و سەدان بارمتەم رزگار كرد و گەڕاندمەوە بۆ ئیسڕائیل و ئەمریكا.

ترەمپ بەهەمانشێوە نووسیویەتی: یان بۆ سەركەوتن یاری بكە، یاخود هەر یاری مەكە.

سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە جەنگی ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزە نەی شاردەوە كە: چیتر چاوەڕێی ئازادكردنی بارمتەكان مەكەن تا دوای رووبەڕووبوونەوەی حەماس و لەناوبردنیان، تا زووتر ئەو كارە بكەین، چانسی سەركەوتن زیاتر دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.