سەرکردەکانی ئەورووپا دوای كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و تره‌مپ له ئه‌لاسكا هه‌ڵوێسته‌كانیان زیاتر یه‌كده‌خه‌ن له‌پێناو دروستكردنی پشتێنه‌یه‌ك بۆ پشتگیریی كردنی زیاتر له ئۆكراینا، دوای ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپ بێ ئاكام بێت له وه‌ستانی شه‌ڕ له ئۆكراینا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئاب، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئه‌ورووپا دووپاتی له‌وه کردەوە کە ئامادەن لە رێگەی سه‌پاندنی سزا داراییه‌كان بەردەوام بن لە فشارەکان لەسه‌ر رووسیا، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ ئاشتی نه‌دات له رێككه‌وتنه‌كاندا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سەرکردەکانەوە واژۆ کراوە، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو: به یه‌ك ده‌نگ وهه‌ڵوێست بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی سزاکان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنە ئابورییە ئامانجدارەکان، بۆ مه‌به‌ستی پووكانه‌وه‌ی ئابووری رووسیا و لاوازكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا زیاتر گوتی : "سزاكان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئەوکاتەی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام له جه‌نگی رووسیا ئۆكراینا بەدەست دێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.