دوای كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پووتین ئاسۆیه‌كانی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاشتی نزیكتر بوونه‌ته‌وه، نووسینگه‌ی تایبه‌تی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی ده‌ڵێت: دووشه‌ممه به بانگهێشتانه‌یه‌كی فه‌رمی زیلینسكی سه‌ردانی واشنتن ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئاب، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا زیلینسكی رایگه‌یاندووه: بۆ مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و تره‌مپ كه دوێنێ له ئه‌لاسكا كۆبوونه‌وه بڕیار وایه رۆژی دووشه‌ممه زیلینسكی سه‌ردانی واشنتن بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ بووه تا زیلینسكی له وورده‌كارییه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌لاسكا له‌گه‌ڵ پووتین ئاگادار بكاته‌وه و مه‌رج و داواكارییه‌كانی پێڕابگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی یه‌كجاریه‌كی هه‌نگاوی تر ببڕێت.
هاوكات، ئه‌گه‌رچی وا پیشان درا له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا كه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و پووتین هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه بۆ رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆچوونی تریان هه‌یه و پێیان وایه له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له داهاتوودا له نێوان پووتین و زیلینسكی دروست ده‌بێت ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام بن.
میدیاكانی ئۆكراینا رایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌رچی ئۆكراینییه‌كان بێ هیوا بوونه له‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی زوو بێته كایه‌وه، به‌ڵام داواش ده‌كه‌ن كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئۆكراینا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.