بەگوێرەی دوایین ئامار کە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پاکستان بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌هۆی بارانبارینی بەخوڕ لە باکوری پاکستان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لانیکەم 194 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای وەرزی بارانبارینەوە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە 500 کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پارێزگاکە، تەنها لە پارێزگای خه‌یبەر له به‌شی ناوچه شاخاوییەکه‌یدا لانیکەم 180 کەس گیانیان لەدەستداوە. لە کشمیریش کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت، نۆ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش لە ناوچەی گەشتیاریی گیلگیت-بالتستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حكوومه‌تی پاكستان رایگه‌یاندووه: تا ئێستا وه‌كو پێویست نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكرێت و تیمه‌كانی فریاگوزاریی نیشتیمانی به‌چڕی سه‌رقاڵی رزگاركردنی قوربانییه‌كانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.