دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له كاتی به‌رێكه‌وتنی بۆ ئه‌لاسكا بۆ دیداری هاوتاكه‌ی ڤلادیمێر پووتین رایگەیاند، ئاستێکی باشی رێزگرتن له‌نێوان من و پووتین دا هه‌یه‌و به باشی بۆ پرسه هاوبه‌شه سیاسییه‌كان له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئاب، چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له دیداری لوتكه له‌نێوان تره‌مپ و پووتین كه بڕیار وایه ئه‌مرۆ له ئه‌لاسكا به‌ڕێوه بچێت دۆناڵد تره‌مپ بۆ كه‌ناڵی "ئایر فۆرس یەک" بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: پووتین کەسێکی زیرەکە، ماوەیەکی زۆرە له سه‌رۆكایه‌تییه، بەڵام منیش هەر وام، ئێمە دوو سەرۆکین. پێکەوە دەژین. ئاستێکی باشی رێزگرتن لە نێوانماندا هەیە.
له‌باره‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی : پێم وایه دوای دیداره‌كه‌ی ئه‌مرۆمان نه‌خشه‌یه‌كی تازه‌ی سیاسی دێته كایه‌وه و پووتین به‌رپرسیارانه ره‌فتار ده‌كات و واژۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاشتی و كۆتایی هاتنی جه‌نگ ده‌كات له‌گه‌ل ئۆكراینا.
له دوماهی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: " با چاوه‌ڕێ بین بزانین چی روو ده‌دات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.