له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا 44 بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له شاری كامچاتكا له رۆژهه‌ڵاتی رووسیا رووی دا و بووه هۆكاری دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌سته‌ی فریاگوزاری شاری كامچاتكا بڵاوی كردۆته‌وه، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كان له‌نێوان 3.5 تاكو 5.5 پله‌ی رێخته‌ر بووه.
خه‌ڵكی شاره‌كه به‌هۆی زۆری بوومه‌له‌رزه‌كان ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لێ نیشتووه و به‌شێكیان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه.
سه‌باره‌ت به بوونی قوربانیش، ده‌سته‌ی فریاگوزاری شاری كامچاتكا رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان بۆ زیانی گیانی و ماددی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا و له كۆتایی مانگی رابردوودا هه‌ر له شاری كامچاتكا یه‌كێك له به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌كان له مێژوودا رووی دا كه هێزه‌كه‌ی 8.8 پله‌ی رێخته‌ر بوو، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌بوو تسۆنامی روو بدات، به‌ڵام دواتر بارودۆخه‌كه ئاسایی بووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.