حکوومەتی ئەڵمانیا سەرۆکی هێلی ئاسنینی گشتیی "دۆیچە بان "ی لە کارەکەی دوورخستەوە، دوای دروستبوونی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان له خراپی خزمه‌تگوازیی گواستنه‌وه‌ی ئاسنین.
ئامانجی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌و بڕیاره لەکاتێک دایه كه هەوڵدەدات تۆڕی شەمەندەفەری گشتیی به‌ره‌و چاکبوونه‌وه ببات، دوای چەندین ساڵ لە رەخنەگرتن سەبارەت بە خراپی و تێکچوونی خزمەتگوزارییەکانی .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەرنشینەکانی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به به‌رده‌وامی گلەییان لە دواکەوتنی درێژخایەن و هەڵوەشاندنەوە و تێكچوونی شەمەندەفەرەکان كردووه، بۆیه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ناچار بووه ئه‌و بریاره بدات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە گەورەترین وڵاتی خاوه‌ن ئابووری ئەورووپا كه ئه‌ڵمانیایه تا ئێستا 40%ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگای دوورمه‌ودای له هاتن و چوونی هێلی ئاسنیندا له‌ده‌ستداوه.
اوكات، پاتریک شنایدەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئه‌ڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ راگەیاندنی رۆیشتنی لوتزی رایگەیاند و گوتی: "دۆخی دۆیچە بان باش نییه‌و ره‌زامه‌ندی سه‌رنشینه‌كانی له‌ده‌ستداوه."
ده‌شڵێت: کۆمپانیاکە دەبێت خێراتر و کاریگەرتر خۆی رێكبخاته‌وه و دۆخی هاتن و چوونی سه‌رنشینانی ئه‌ڵمانیا به‌رێگه‌ی هێلی ئاسنی " شه‌مه‌نده‌فه‌ر" چاره‌سه‌ر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.