ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێك لە وڵاتی میسڕ 43 كەس بوونە قوربانی كە زۆرینەیان گەشتیاری رووسین.
رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی شەرم شێخ – قاهیرە لە وڵاتی میسڕ روویداوە.
بەهۆی رووداوەكە بەشێوەیەكی گشتی 43 كەس بوونەتە قوربانی كە 39 لە قوربانییەكان گەشتیاری رووسین، یەكێك لە بریندارەكانیش دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی میسڕ ساڵی رابردوو 76362 رووداوی هاتوچۆ لە تەواوی وڵاتی میسڕ تۆماركرابوون و بەهۆیەوە 5260 كەس گیانیان لەدەستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.