Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 18:41

مۆسکۆ و کیێڤ 84 دیلی جەنگییان ئاڵوگۆڕ کرد

کوردستان TV
100%

پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پوتین، 84 دیلی سەرباز لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا ئاڵوگۆڕکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ و کیێڤ هەریەکەیان 84 دیلی جەنگییان ئاڵوگۆڕ کردووە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت  کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا بەڕێوەبچێت.

ئاڵوگۆڕی دیل یەکێکە لەو بوارانەی ڕووسیا و ئۆکراینا، دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگ، هێشتا هاوکاریی تێدا دەکەن و ئەم ئاڵوگۆڕانەش بەرهەمی گفتوگۆکانی ئەستەنبوڵ بوون.

 هەواڵەکان باس لە بەستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکە دەکەن لە نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 15ی ئابی 2025 لە ویلایەتی ئالاسکا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چارەنووسی جەنگی ئۆکراینا.

 ترەمپ ڕایگەیاندووە کە کار لەسەر ڕێکخستنی دیداری ڕاستەوخۆ دەکات لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئۆکراینا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ.

پێشتریش ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاندووە بەبێ بەشداریی وڵاتەکەی هیچ بڕیارێک لەبارەی داهاتووی ئۆکرایناوە نادرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.