وێڕای به‌رده‌وامی هێرش و ململانێكان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌ڵام رۆژ به رۆژ رووسیا و ئۆكراینا زیاتر له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه، ڤلادیمێر پووتینیش ده‌ڵێت ،بۆ نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆكراینا هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌نرخێنین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا رایگه‌یاند: ستایشی هەوڵه جددی و دڵسۆزیه‌كانی خودی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانمان له‌گه‌ڵ ئۆکراینا.
پووتین ئه‌م وتانه‌ی لە سەروبەندی کۆبوونەوەی لوتکه‌ی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو و گوتی، "له قۆناغی كۆتایی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر نزیك بووینه‌ته‌وه."
پووتین هه‌ر دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و لە میانی دیدارێكی تایبه‌تی لەگەڵ ژمارەیەک له بەرپرسانی باڵای رووسیا گوتی: دەبینم کە ئیدارەی ئەمه‌ریکا به نیازباشی هەوڵی چالاک و دڵسۆزانە دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، ئه‌وه‌ش مایه‌ی پێزانینمانه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.