Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 15:18

ئیسپانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانه‌كانی داوای فریاگوزاری له‌ ئه‌ورووپا ده‌كات

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئیسپانیا رایگەیاند کە داوای لە یەکێتی ئەورووپا کردووە میکانیزمی ئەورووپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانه‌كانی کارا بکات بە مەبەستی یارمەتیدانی لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە زۆرانەی دارستانەکان کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئاب، فێرناندۆ گراندێ-مارلاسکا وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، بە رادیۆی "کادینا سێر"ی راگەیاندووه‌: "بۆ مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌ هاتن داواکارییەکی فەرمیمان پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کردووه‌ كه‌ یارمه‌تیمان بده‌ن له‌ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ به‌تینه‌ی دارستانه‌كانی ئێمه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌."

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئێمە داوای یەکەیەکی پێکهاتوو لە دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەمان کردووە کە تایبەتمەند بن بە بەرەنگاربوونەوەی ئاگر له‌ دۆخه‌ سه‌خته‌كاندا."

ئەم داواکارییە دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند نزیکەی شەش هەزار کەسیان لە ماڵەکانیان لە 26 گوند کە مەترسیی ئاگریان لەسەرە، چۆڵکردووە و ئاماژەیان بەوەشداوه‌ کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی بەرەنگاربوونەوەی 14 ئاگری گەورەن له‌ یه‌ك كاتدا، بەتایبەتی لە باکووری وڵات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.